بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری خۆی لەسەر دانانی قائیمقامی پێنجوێن داو کوڕێکی گەنج بۆ ئەو پۆستە دادەنێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان گۆڕان و یەکێتی، پۆستی قائیمقامی پێنجوێن بەر بزووتنەوەی گۆڕان دەکەوێت و بزووتنەوەکەش ( زانا عوسمان رەحمان) دادەنێت.
زانا عوسمان رەحمان کە ناسراوە بە زانای شەهید عوسمان گەنجێکی ٣٣ ساڵە، دەرچووی کۆلیژ ئابوری بەشی کارگێری و ئابوریە و ماوەی شەش ساڵە بەڕێوەبەری نوسینگەی بانکی مەرزی باشماخە.
ناوبراو کوڕی شەهیدەو باوکی لەساڵی ١٩٩٤ لەشەڕی ناوخۆدا لە خورماڵ بۆتە قوربانی