مه‌كین داوا لە عەبادی دەكات هێزه‌كانی ئێران لەعێراق به‌رنه ده‌ره‌وه
قاسم سلێمانی
جۆن مەكین بە سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیاندوە كە دەبێت هێزەكانی سوپای قودس سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە عێراق بكرێنە دەرەوە.
ئاژنسی سیاسەی كوەیتی لەزاری بەرپرسێكی باڵا لە كوتلەی سەدری بڵاویكردەوە كە جۆن مه‌كین به‌ڵگه‌ی داوه‌ته حه‌یده‌رعه‌بادی به‌وه‌ی 2000 تا 2500 سه‌ربازی ئێران له به‌غدا بڵاوه‌پێكراون، به‌شێكی دیكه‌یان له سامه‌را و دوجێل به‌ره‌و ئاراسته‌ی باكوور‌ی تكریت، و به‌شێكیان له رۆژئاوای فه‌لوجه بڵاوه‌پێ‌كراوون، به‌شێكی دیكه‌یان له دیاله جێگیركراون.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: "بوونی سه‌ربازانی ئێران له عێراقدا بۆ ئه‌مریكا جێگای مه‌ترسین، له‌هه‌مان كاتدا چوونی ئه هه‌موو هێزه‌ی ئێران بۆ به‌غدا گرفتی تایفه‌گه‌ری لێده‌كه‌وێته‌وه و ڕێژه‌ی كوشتن زیاتر ده‌كات .
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه به‌وه ده‌كات مه‌كین رایگه‌یاندووه واشنتۆن فشار ده‌خاته‌سه‌ر عێراق بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گروپه ئێرانییه‌كان له عێراق بخرێنه ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا له هێزه ئێرانییه‌كان ده‌بینرێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یخوازێت له‌ناوچه‌كه چونكه نییه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه كه هێزێك دروستبكرێت بۆ سوننه‌كان له‌ڕێگای ئه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی داعش ببنه‌وه.
مه‌كین به عه‌بادشی راگه‌یاندووه سزایی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر سه‌رۆكی هێزی قودسی ئێران هه‌یه بۆیه به‌غدا ده‌بێت پابه‌ندبێت به‌و سزایانه‌وه و ڕێگانه‌دات قاسم سلێمانی بێته عێراقه‌وه.
PM:07:06:29/12/2014