چه‌کدارانی داعش ده‌ستبه‌رداری هێرش کردنه سه‌ر کوبانی نابن و شه‌وی رابردوو له ڕێگای 12 خۆکوژه‌وه هێرێشیان کردووه بۆ سه‌ر شاره‌که، به‌ڵام ئه‌و هێرشه‌ش قورسه‌ش تێکشکا.
چالاکوان و لێکۆڵه‌ری سیاسی ئاری هه‌رکی له ڵێدوانێکیدا بۆ سپی میدیا راایگه‌یاند " نیوه شه‌وی رابردوو جارێکی تر چه‌کدارانی داعش سه‌رله‌نوێ به‌ختی خۆیان تاقیکرده‌وه‌و به 12 خۆکوژه‌وه هێرشیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه".
هه‌رکی باس له‌وه ده‌کات که له‌و 12 خۆکوژه 2 یان به ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژکراویان پێبووه‌و 10 که‌ی که‌شیان که‌سی خۆکوژبوون و جه‌سته‌یان مین رێژکردووه.
ئه‌و چالاکوانه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌کات که له‌و شه‌ره قورسه‌دا که تا به‌ره‌به‌یان درێژه‌ی هه‌بوو 43 چه‌کداری داعش کوژراون که 18 جه‌نازه‌یان که‌وتۆته ده‌ست یه‌په‌گه.
سه‌باره‌ت به قوربانییه‌کانی کورد، هه‌رکی ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که له‌و شه‌ڕه سه‌خته‌دا 7 شه‌رڤانیش شه‌هیدبوون.