چیڤارای شاره‌زووری که گه‌ریلایه‌کی په‌که‌که‌یه له هێرشی شه‌وی رابردووی داعشدا بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی شه‌رڤانان له کوبانی شه‌هید بوو.
شه‌وی رابردوو 28 کانوونی یه‌که‌م جارێکی تر چه‌کدارانی داعش له رێگای 12 خۆکوژه‌وه هێرشیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی شه‌ڕڤانان له کوبانێ و له‌ئه‌نجامی شه‌ڕیکی زۆر قورس‌دا که داعش شکاو 43 چه‌کداریان کوژرا، 7 شه‌رڤانیش شه‌هیدبوون که یه‌کێکیان ناوی عیماد ئه‌حمه‌د گه‌ڵاڵیه‌و له‌ناو په‌که‌که‌دا به چیڤارا ناسراوه‌و خه‌ڵکی باشوری کوردستان ده‌ڤه‌ری شاره‌زووره.
که‌سێکی نزیک له خێزانه‌که‌یه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد شه‌هید چیڤارا خه‌ڵکی گوندی حاسڵی شاره‌زووره‌و ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌و زیاتر له پێنج ساڵه گه‌ریلای پارتی کرێکارانی کوردستانه.
ئه‌و که‌سه نزیکه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که که‌سوکاره‌که‌ی سبه‌ی پرسه‌ی له گوندی حاسڵ بۆ داده‌ێن.