بكوژی ژن و پیاوە لوبنانییەکە لەهەولێر ده‌ستگیر كرا
دوو قوربانیەکە
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تاوانبارێكی ئاشكرا كرد كه پێشتر ژن و پیاوێكی لوبنانیان له هه‌ولێر كوشتبوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ورده‌كاری چۆنێتی ئه‌و رووداوه‌ی بۆ كه‌ناڵه‌كان ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند: "دوو هاوڵاتی لوبنانی كه هاوسه‌ری یه‌كتربوون پیاوه‌كه پیشه‌ی ئه‌ندازیار بوو له كۆمپانیایه‌ك كاری ده‌كرد و دوای ئاشنابوونی به چه‌ند هاوڕێیه‌كی كورد له‌و كۆمپانیایه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و هاوڕێیانه‌ی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه كه به هه‌مان شێوه ئه‌ندازیاره".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی زیاتر روونیكرده‌وه: "تاوانباره‌كه له شه‌وی 23 له سه‌ر 24 ی ئه‌م مانگه ده‌چێته ماڵی ژن و پیاوه لوبنانییه‌كه به‌بیانووی بردنی شیرینی بۆیان چه‌كێكی پێشكه‌وتوو له جۆی (ویزه) له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات و هه‌ردوكیان ده‌كوژێت دوای كوشتنی ئه‌و دووكه‌سه، تاوانباره‌كه هه‌ردوكیان ده‌باته ژووری نووستنی ماڵه‌كه و به‌هۆی سۆپای غازه‌وه ئاگر له‌ژووره‌كه به‌رده‌دات و هه‌ردووكیان ده‌سوتێنێت به ئامانجی شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی".
وتیشی: "دوای گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان بۆ پزیشكی دادوه‌ری ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه كوژراون و پاشان سوتێنراون و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردوو توانرا بكوژه‌كه كه خۆی ئاماده‌كردووه بچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستگیربكرێت".
ئه‌وه‌شی وت: "ته‌رمه‌كانی ئه‌و دوو لوبنانییه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌ڕێگای په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمه‌وه ره‌وانه‌ی لوبنان ده‌كرێنه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه بكوژی دوو هاوڵاتییه لوبنانییه‌كه دانیشتووی شاری هه‌ولێره و و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیارییه، هه‌روه‌ك باوكی بكوژه‌كه‌ش خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له زانستی ده‌روونی و دایكی مامۆستایه و به‌چه‌كی باوكی كه له جۆری (ویزه) بووه ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه.
PM:02:05:30/12/2014