پۆلیتەكنیكی هەولێر 375 كورسی خوێندن بەسیستەمی پارلێل رادەگەێنێت

ناوەندی وەرگرتنی خوێندكاران لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەێنێت، كە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، پاڵپشت بە فەرمانی وەزاری ژمارە (9/1707) لە 22/5/2011 كە تایبەتە بەوەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان بەسیستەمی پارلێل، بۆیە بۆ ساڵی خوێندنی 2014-2015 بڕیاریدا بەوەرگرتنی 375 خوێندكار لە 33 بەش لە كۆلێژ و پەیمانگەكان، بۆ ئەو مەبەستەش ناوەندی وەرگرتن خوێندكاران/قوتابیان ئاگادار دەكات كە دەتوانن لە ئەمڕۆ چوارشەممە 31/12/2014، تا 8/1/2015 سەردانی كۆلێژ و پەیمانگا تەكنیكیەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر بكەن بۆ وەرگرتنی فۆرمی تایبەت بەوەرگرتنی خوێندكاران/ قوتابیان بە سیستەمی پارلێل.

**رێنماییەكانی وەرگرتن بە سیستەمی پارلێل لە كۆلیًژ و پەیمانگەكان
1.    لە بوارەكانی پزیشكی و ئەندازیاری ڕەچاوی (15) نمرە كەمتر دەكرێت لە كۆنمرەی وەرگرتن (مجموع القبول) و، لە بوارەكانی تریش پەیڕەوی (20) نمرە دەكرێت.

2.    ئەوانەی وەردەگرین لەم جۆرە خوێندنە لە هەر زانكۆیەك بێت، بە هیچ شێوەیەك بۆیان نیە خۆیان بگوازنەوە بۆ زانكۆیەكی هاوشێوەی ئەم خوێندنە بەهەر شێوازێك بێت.
3.    كرێی خوێندن لەم جۆرە سیستەمە ساڵانە بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:
أ‌-    بۆ بەكالۆریۆس:
1)    بڕی (3) ملیۆن دینار لە بەشە  وێژەییەكان (انسانیە) وەردەگیرێت.
2)    بڕی (4) ملیۆن دینار لە بەشە  زانستیەكان (علوم صرف) وەردەگیرێت.
3)    بڕی (6) ملیۆن دینار لە بەشە  ئەندازیاریەكان (انسانیە) وەردەگیرێت.
4)    بڕی (10) ملیۆن دینار لە بەشە  پزیشكی و پزیشكی ددان وەردەگیرێت.
5)    بڕی (8) ملیۆن دینار لە بەشی دەرمانسازی وەردەگیرێت.
6)    بڕی (4) ملیۆن دینار لە بەشی پەرستاری وەردەگیرێت.
7)    بڕی (5) ملیۆن دینار لە بەشی ڤێتەرنەری وەردەگیرێت.

ب – دبلۆم:
1)    بڕی (4) ملیۆن دینار لە بەشەكانی پزیشكی وەردەگیرێت.
2)    بڕی (3) ملیۆن دینار لە بەشەكانی تەكنەلۆجی وەردەگیرێت.
3)    بڕی (2) ملیۆن دینار لە بەشەكانی كارگێری وەردەگیرێت.
4)    بڕی (5) ملیۆن دینار لە كۆلێژەكانی تەكنیكی وەردەگیرێت.

4.    بەمەبەستی هاندانی خوێندن، دەرچووی یەكەم 75% وە دووەم لە 50% و سێ‌یەم 25 % ی كرێ‌ی خوێندن لێ‌ دەبوردرێت
5.    كۆی كرێی خوێندن دەخرێتە صندوقێكی تایبەت لە زانكۆكان و، بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش دەكرێت: (70%) بۆ بەشی زانستی  و، (20%) بۆ زانكۆ و (10%) بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی دەبێت. لەهەمان كاتدا ئەو پارەیە بۆ پێداویستیەكانی گەشەپێدانی بەشەكان بەكاردەهێنرێت و، ساڵانە لە ژێر چاودیرَی دارایی دا دەبێت.
6.    مەرجی تەمەن بۆ  خوازیار نابێت لە (45) ساڵا زیاتر بێت.
7.    دەبێت (3) ساڵا تێپەڕ نەبوبێت بەسەر دەرچووانی خوازیارانی ئەم جۆرە خوێندنە لە ئامادەیی.
8.    ئەم خوازیارەی لەو جۆرە خوێندنە وەردەگرێت، مافی مۆلەتی خوێندنی هەیە بەمەرجێك، مەرجە یاسایەكانی تێدا بێت.
9.    لە (40%) پلانی وەرگرتن لە كۆلێژە تەكنیكیەكان بۆ دەرچووانی پەیمانگەكان دەبێت.

***پلانی وەرگرتن بە سیستەمی پارلێل لە كۆلێژ و پەیمانگە تەكنیكیەكان

زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر
پلانی وەرگرتن بە سیستەمی پارلێل لە كۆلێژ و پەیمانگە تەكنیكیەكان








PM:02:54:31/12/2014