یه‌کێتی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان رایاگه‌یاند" 118 رۆژنامه‌نووس له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا کوژراون‌و پاکستان و سوریاش مه‌ترسیدارترین وڵاتن بۆ رۆژنامه‌نووسان".
یه‌کێتیه‌که بڵاویکردۆته‌وه که له‌ساڵی 2013 دا ژماره‌ی رۆژنامه‌نووسه کوژراوه‌کان 105 رۆژنامه‌نووس بوون، واته ئه‌مساڵ ژماره‌یان به‌رزبۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و رێکخراوه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که سه‌ربڕینی جیمس فولی و ستیڤن سوتلوف به‌ده‌ستی داعش وه‌رچه‌رخانێکی مه‌ترسیداره له بواری ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر رۆژنامه‌نووسان.
له پاکستان 14 رۆژنامه‌نووس و له سوریا 12 رۆژنامه‌نووس له ساڵی 2014 دا کوژراون. به‌پێی راپۆرته‌که 8 رۆژنامه‌نووس له عێراق کوژراون.
رێکخراوه‌که داوا له حکومه‌تی وڵاتان ده‌کات که بارودۆخی کار‌و ژیانی رۆۆژنامه‌نووسان چاک بکه‌ن.