شه‌هید چیڤارای شاره‌زوور دیاره که فه‌رماده‌یی هێزێکی شه‌ڕڤانان بووه له کوبانێ شه‌وی 28 ی کانوونی یه‌که‌م کاتێک چه‌کدارانی داعش به‌هیزێکی زۆر و 12 خۆکوژه‌وه هێرشیان کرد، شه‌هید بوو.
له‌و دوو ڤیدیۆیه‌دا، یه‌کێکیان چیڤارا قسه له‌سه‌ر به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانان ده‌کات له کوبانێ و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌وان ئاماده‌ن داکۆکی له‌هه‌ر شوێنیک و شارێکی چوار پارچه‌که‌ی کوردستان بکه‌ن.
ڤیدیۆی دووه‌م، چیڤارا پێشان ده‌دات که سه‌رکردایه‌تی قۆڵێکی شه‌ڕ ده‌کات که شه‌ڕێکی زۆر قورس و سه‌خته، چیڤارا بێ ته‌لێکی پێیه و فه‌رمان ده‌دات به شه‌ڕڤانان. کوبانی له‌و شه‌ره‌دا پارچه‌یه‌که له ئاگرو دووکه‌ڵ و خانووی رووخا‌و.
ئه‌و شه‌ڕه شه‌وی 28 کانوونی یه‌که‌م روویدا و چه‌کدارانی داعش له رێگای 12 خۆکوژه‌وه هێرشیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی شه‌ڕڤانان له کوبانێ، پاش شه‌ڕێکی زۆر قورس داعش شکاو 43 چه‌کداریان کوژرا. زیانه‌کانی یه‌په‌گه 7 شه‌رڤان بوو که یه‌کێکیان ئه‌م فه‌رمانده جوامێره بوو که‌ناوی عیماد ئه‌حمه‌د گه‌ڵاڵیه‌و له‌ناو په‌که‌که‌دا به چیڤارا ناسراوه‌و خه‌ڵکی باشوری کوردستان ده‌ڤه‌ری شاره‌زووره.
چیڤارا خه‌ڵکی گوندی حاسڵی شاره‌زووره‌و ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌و زیاتر له پێنج ساڵه گه‌ریلای پارتی کرێکارانی کوردستانه، له‌یه‌که‌م رۆژی هێرشی داعشه‌وه بۆ سه‌ر کوبانێ ئه‌م سه‌رکردایه‌تی یه‌که‌یه‌کی شه‌ڕڤانانی کردووه.