بەپێی رێککەوتنی ١٠ کانوونی دووەمی نێوان گۆڕان و یەکێتی، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکان کە شارەوانییەکانی دەرەوەی سلێمانی دەگرێتەوە دەدرێت بە گۆڕان و، گۆڕانیش ئەو کەسەی دەستنیشان کردووە کە ئەو پۆستە وەردەگرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە گۆڕان ئەندازیاری ( مساح) بەهادین فارسی دەستنیشانکردووە بۆ ئەو پۆستە.
ناوبراو ئەندازیاریکی کۆنەو پێشتر کارەکەی وەک ئەندازیارێک لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان بووە، دواتر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاو سەرپەرشتی پرۆژی ئاوی هەڵبجەی کردووە.