"عەلی غیدان بەرەو ئوردون هەڵهات"

‌غیدان لەگەڵ عێزەت دوریی لە پەیجی ئەفسەرانی کوردستان وەرگیراوە
بەپێی هەندێ سەرچاوە عەلی غیدان فەرماندەی هێزی وشكانی پێشووی عێراق لەسەردەمی نوری مالیكی، بەرەو ئورودن هەڵاتوە.

بەپێی چەند سەرچاوەیەكی  نافەرمی فەریق ئەول روكن عەلی غیدان، فەرماندەی هێزە وشكانیەكانی پێشووی عێراق كە سەبارەت بەكەوتنی موسڵ لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كرابوو، عێراقی بەجێشتووە‌و بەرەو ئورودون هەڵاتووە.

عەلی غیدان كەلەسەردەمی مالیكیدا بەرپرسی هێزی پیادەی عێراق بوو دەورێكی سەرەكی لە كەوتنی موسڵدا هەبووە‌و لەلایەن لیژنەی بەدواداچوونی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بەكەوتنی موسڵ لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كرابوو، بەڵام هێشتا ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوانە ئاشكار نەكرابوو كە غیدان عێراقی بەجێهێشت.

عەلی غیدان هەروەها سەرۆكایەتی ئەو هێزەی دەكرد كە كاتی خۆی سوپای عێراق هەڕەشەیان لەكورد دەكرد‌و لەسنورەكان هەرێم جێگیر ببوون.



PM:04:59:03/01/2015