داعش کوشتنی یه‌که‌م رۆژنامه‌نووسی له‌ 2015 تۆمار کرد

‌رۆژنامه‌نووس سوهه‌یل دلێمی
هه‌واڵه‌ رۆژنامه‌وانیه‌کان بڵاویان کرده‌وه‌ که‌ چه‌کدارانی داعش میدیاکار سوهه‌یل دلێمییان له‌ پارێزگای ئه‌نبار کوشتووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانیانه‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ داعش رۆژنامه‌نووس سوهه‌یل دلێمی که‌ شاعیره‌و له‌ که‌ناڵی ئاسمانی ئه‌نبار کار ده‌کات، بۆ چه‌ند کاتژمێرێک ده‌ستگیر کردووه‌و دواتر کوشتوویانه‌.‌ 

دلێمی پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌یه‌و له‌ قه‌زای ره‌تبه‌ له‌ رۆژئاوای ئه‌نبار گیراوه‌.

داعش به‌م کاره‌ی یه‌که‌م "تاوانی" له‌ساڵی 2015 دا دژی رۆژنامه‌نووسان تۆمارکرد.



PM:08:47:03/01/2015