هەفتەی داهاتوو ئەم وەزارەتە موچە وەردەگرێت
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (11)ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه، په‌رله‌مانتارێكی كوردستانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم كردوه.
(د. شێركۆ جه‌وده‌ت) سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ وتی:"له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا له‌گه‌ڵ (ڕێباز محه‌مه‌د) وه‌زیری دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم گفتوگۆمانكردو پێی ڕاگه‌یاندین، له‌سه‌ره‌تای مانگی كانونی دووه‌می ساڵی (2015)ه‌وه، دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی دووه‌م)ی ساڵی (2014) ده‌ستپێده‌كات".
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست NNA كه‌وتون، بڕیاره له‌هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (11)ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێبكات، یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش كه موچه‌ی پێده‌درێت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه.
به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا، هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه داهاتی (250) هه‌زار به‌رمیل ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كات، (300) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوكیش له‌ڕێگه‌ی بۆریه‌كانیه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌گوازێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی عێراق (17%)ی بودجه‌ی عێراق بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌كات.
PM:09:19:03/01/2015