دواجار یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان داوای یاسایی لەسەر ئەو پۆستە بڵاودەکەنەوە کە حەمە سەعید نووسیبووی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لەسەر یادی لە دایکبوونی ( پێغەمبەر)(د.خ).
لە پەیجی یەکێتی زانایاندا لەسەر ئەو پۆستەی نوسەر هاتووە"دوای ئه‌وه‌ی نووسه‌رێك به ناوی (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن) له یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر پۆستێكی پرَ له سووكایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌روه‌ره بڵاوكرده‌وه، ناڕه‌زاییه‌كی زۆری لێكهوتهوه، به‌تایبه‌تی ئه‌وه له كاتێكدایه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان‌و دام‌و ده‌زگاكانی یادی مه‌ولود وه‌ك بۆنه‌یه‌كی ئایینی‌و كلتوورێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌نه‌وه".
یەکێتی زانایان لە بڕگەیەکی تردا دەڵێن" ئه‌م كاره بێرێزیكردنه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان‌و، هه‌ره‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداریشه بۆ سه‌ر ئاسایشی نهتهوهییو، دروستكردنی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیشه، بۆیه وه‌كو یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بڕیارماندا به‌دواداچوونی یاسایی بۆ ئه‌م پرسه دوور له به‌رپرسیارێتییه بكه‌ین و بۆ ئه‌وه‌ی یاسا رێچکه‌ی خۆی بگرێته به‌ر".
لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) کە رێکەوتی ٣-١کرد نوسەر حەمە سەحید حەسەن پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاوکردەوە، ئەمەش بووە مایەی ناڕەزایی هەندێک ناوەندی ئاینی.