بە ڤیدیۆ...نەوال بەهۆی میزەڵانەوە بە ئاسمانی بەیروتدا دەفڕێت

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی نەوال زوغبی نوێترین كلیپی خۆی بڵاودەكاتەوە.
كلیپیە نوێكە نەوال بۆ گۆرانی (ولا بحبك)ە كە ماوەیەك بەرلەئێستا بەشێوەی دەنگ بڵاویكردەوە و سەركەوتنێكی باشی بەدەست هێنا، چەند ڕۆژێك بەرلەئێستاش كلیپەكە لەڕێی پەیجەكانی یوتوبەوە بڵاوكرایەوە.
كلیپە نوێكەی ئەو هونەرمەندە لە بەیروتی پایتەختی لوبنانی وێنەگیراوە و لە دەرهێنانی جاد هەبەرە.
لە كلیپیەكەدا نەوال زوغبی بە یارمەتی كۆمەڵێك زۆر لە میزەڵانی ڕەنگا و ڕەنگ بە ئاسمانی بەیروتدا دەفڕێت و دواتر دەگەڕێتەوە بۆلای خۆشەویستەكەی.





PM:02:07:04/01/2015