لەم مانگەدا به‌غدا زیاتر لە یەك ترلیۆن دینار‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایدەكات له‌ دوای 15ی ئه‌م مانگه‌وه‌ حكومه‌تی عێراق بڕی یه‌ك ترلیۆن و 300 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

نه‌جیبه‌ نه‌جیب ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق پابه‌ندی ئه‌و رێكه‌وتنه‌بن كه‌ له‌نێوانیاندا ئه‌نجامدراوه‌، له‌ دوای 15ی ئه‌م مانگه‌وه‌ عێراق بودجه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات.

ئاماژەی بەوەشدا ئەگەر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015 له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا په‌سه‌ندكرا ئه‌وا بەغدا مانگانه‌ بڕی ترلیۆنێك و 700 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات، وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندنه‌كردنی بوجه‌ش بڕی یه‌ك ترلیۆن و 300 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.



PM:02:28:04/01/2015