ئەبوبەكر عەلی: ئەگەر ئەمانە دەسەڵاتیان بەدەستەوە بێت دەبێت چاوەڕێی سەردەمی ستالین بین

‌ئەبوبەكر عەلی
ئەبوبەكر عەلی ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرەی تایبەتی تۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك وەڵامێكی حەمە سەعید حەسەن دەداتەوە‌و دەڵێت: بێڕیزی بەرامبەر ئازادی و بیر و باوەڕ و ئایین و هەستی ئایینی خەڵك بە جۆرێك كە ئەگەر كەسانی وەكو ئەم و هاو وێنەكانی دەسەڵاتیان بە دەستەوە بێت دەبێت چاوەڕێی ئەوە بكەین سەردەمی ستالینمان بۆ زیندوو ببێتەوە و مزگەوتەكان بڕوخێنن.

 لەپاش نوسنی كۆمێنێت لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەلایەن نوسەر حەمە سەعید حەسەن، یەكێتی زانایان‌و حیزبە ئیسلامیەكانی كوردستان هاتنە دەنگ‌و رەخنەی توندیان لە حەمە سەعید حەسەن گرت.


دەقی وەڵامەكەی ئەبوبەكر عەلی:

نالێپسراوی عەلمانیەكی توندڕەو لە یادی لە دایكبوونی پێغەمبەردا (د.خ)

(حەمە سەعید حەسەن) لە دەربڕینێكی نالێپسراوانەی خۆیدا ، لە یادی لە دایك بوونی پێغەمبەردا (د.خ) ، دەڵێت هەركەسێك پیرۆزبایی یادی لە دایك بوونی پێغەمبەری داعشەكان بكا من لای خۆم بلۆكی دەكەم !!

نا لێپسراوی ئەم قسەو خاوەنەكەشی لە زیاد لە ڕویەكەوە دەردەكەوێت ،لەوانەش :

1- سوكایەتی كردن بە زۆرینەی گەلی كوردستان كە مسوڵمانن و محمد (د.خ) بە خۆشەویستی خۆیان دەزانن.

2- یەككسانكردنی زۆرینەی گەلە مسوڵمانەكەمان بە داعش كە ئەوەش خۆی لە خۆیدا سوكایەتیەكی ترە بەم گەلە ، لەڕێی تێكەڵاوكردنی ناوی ڕۆڵەكانی لەگەڵ گروپێكی توندڕەوی وەكو داعشدا ، لە كاتێكدا تونددڕەوی ئاینیی بە شێوەیەكی گشتی بە فەرهەنگی ئیسلام خوازی كوردستان نامۆیە.

3- خزمەتتكردن بە ستراتیژی داعش كە كار لەسەر وروژاندنی هەستی مسوڵمانی سادە ، لە سۆنگەی بوونی دوژمنایەتیی و سوكایەتی كردن بە ئیسلام و پێغەمیەر و ڕەمزەكانی.

4- بێڕیزی بەرامبەر ئازادی و بیر و باوەڕ و ئایین و هەستی ئایینی خەڵك بە جۆرێك كە ئەگەر كەسانی وەكو ئەم و هاو وێنەكانی دەسەڵاتیان بە دەستەوە بێت دەبێت چاوەڕێی ئەوە بكەین سەردەمی ستالینمان بۆ زیندوو ببێتەوە و مزگەوتەكان بڕوخێنن و تەنها یادكردنەوەی پێغەمبەر و شانازی پێوەكردنیشی بەس بێت بۆ ڕاپێچكردنی هەزاران مسوڵمان بۆ زیندان و دواتر پاكتاو كردنیان لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە بیركردنەوە توندڕەوە كە دەچێتە خانەی پاشماوەكانی عەلمانیەتی توندڕەو لە وڵاتەكەماندا بەو ئەندازی بوغز و كینەی بەرامبەر ئیسلام هەیە بە هەمان شێوە بە دیموكراسیش كافرە.



PM:01:40:05/01/2015