"پێدانی پێشینه‌یی خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیریی دەستپێدەكاتەوە"
وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ركاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێشینه‌كانی خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیریی و پێشینه‌كانی تر لێدوان ده‌دات و ئاشكرای ده‌كات پێشینه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه.
ڕێباز محه‌مه‌د حه‌ملان، وه‌زیری دارایی‌هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به سایتی باسنیوزی راگه‌یاند به‌رنامه‌یان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێشینه‌كانی خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیری داناوه، گوتی: به‌رنامه‌ی خۆمان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێشینه‌كان داناوه و چاوه‌ڕوانی هاتنی بوودجه ده‌كه‌ین ئه‌و كات به‌پێی رێنمایی تازه كاره‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه.
ڕێباز محه‌مه‌د حه‌ملان گوتیشی: هیچ بڕیار و به‌رنامه‌یه‌كی پێشوه‌خته نیه به یه‌كجاری پێشینه‌كان رابگرین، به‌ڵكو چاوه‌ورانی هاتنی بووجه ده‌كه‌ین و ئه‌و كات له بوودجه‌ی هه‌رێم پاره‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت و ده‌ست پێده‌كرێنه‌وه.
له كۆتایی ساڵی 2013 مامه‌ڵه‌ی هه‌موو پێشینه‌كان وه‌ستاوه و هاووڵاتییه‌كی زۆر چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت پێشینه‌یی هاوسه‌رگیری و خانووبه‌ره.
PM:03:22:05/01/2015