توندڕەوە ئیسلامییەكان لەپاریس ئۆفیسی گۆڤارێک‌دا 11 کەسیان كوشت

ئەمڕۆ چوارشەممە  چەند چەكدارێك هێرشیانكردە سەر بنكەی گۆڤارێكی فەڕەنسی لە نێوەڕاستی پاریس و لە ئەنجامدا 11 كەس كوژران و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

رۆژنامەی فیگارۆ لەزاری سەرچاوەیەكی پۆلیسەوە رایگەیاند بەهۆی ئەو هێرشە چەكدارییەوە بۆ سەر بنكەی گۆڤاری شاڕلی ئێبدۆ لە پاریس، 11 كەس كوژران، کە دوو كەسیان پۆلیسن.

بەپێی گوتەی چەند گەواهیدەرێک، هێرشەکە لەلایەن دوو یان سێ كەسی دەمامكدراو بە چەکی کلاشینکۆف ئەنجامدراوە و هێرشبەرەکان لە
کاتی هێرشەکە هاواریان كردووە، "تۆڵەی پێغەمبەرتان لێدەكەینەوە".
هەفتەیەک پێش ئێستا، رۆژنامەکە کاریکاتێرێکی ئەبوبەکر بەغدادی، "خەلیفە"ی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ی بڵاوکردەوە.



PM:02:54:07/01/2015