رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی سه‌ر هه‌فته‌نامه‌ی ( شارلی هیبدۆ)که 12 که‌سی تیا کوژرا راگه‌یاندو، پۆلیسیش ئاشکرای کردووه که هێرشبه‌ره‌کان کێن‌و ئه‌مرۆش له فه‌ره‌نسا ماته‌مینی گشتی راگه‌یه‌نرا.
له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌تایبه‌تی له په‌یجه‌کانی رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ئه‌و رێکخراوه به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌کانی دوێنێی سه‌ر ئه‌و گۆڤاره‌ی فه‌ره‌نسا راگه‌یاند، پۆلیسیش ناوی تاوانباره‌کانی ئاشکرا کرد که هه‌رسێکیان له بنچه‌دا خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستن دوانیان به‌ناوی ( شه‌ریف و سه‌عید) بران و سێهه‌میشیان ناو حه‌مدی موراده‌و خۆی راده‌ستی پۆلیس کردووه.
ئه‌و گۆڤاره که له ساڵی 2006 ه‌وه چه‌ند جارێک کاریکاتێری له‌سه‌ر په‌ێغه‌مه‌ری ئیسلام (د.خ) بڵاوکردۆته‌وه، چه‌ندین جار رووبه‌رووی هه‌ره‌شه‌بوونه‌ته‌وه، له ساڵی 2011 دا نوسینگه‌ی گۆڤاری ناوبراو وێران کراوه‌و سوتێنراوه، له‌و واده‌یه‌وه تا دوو مانگ له‌مه‌وپێش به‌به‌رده‌وامی پۆلیس پاسه‌وانی ئۆفیسی گۆڤاره‌که‌ی کردووه، دوو مانگه به‌هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌کانه‌وه ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی پۆلیس که چاودێری کردوون لایان بردووه.
له دوێنێوه له پاریس و زۆربه‌ی شوێنه گشتییه‌کان هاوڵاتیان رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان و سه‌رۆکی فه‌ره‌نساش هۆلاند ماته‌مینی گشتی بۆ ئه‌مرۆ 8-1 له وڵات‌دا راگه‌یاند.