دوو وێنەی جیاواز: گەریلاو پێشمەرگەو دنیایەک مانا

ئەو دوو وێنەیە کە لەیەک دراون هەردووکیان سەر چیای شەنگالە، یەکێکیان گەریلایەکە نان و شەربەت دەخوات. وێنەی دووەمیش کۆمەڵێک زێرەڤانین کە گۆشت دەکوڵێنن.

گەریلاکە ئافرەتێکەو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستانە لە چیای شەنگال و ناوی (ئارین)ە.

هەڵبەتە ئەم جیاوازییە هەر لە خواردن و جلوبەرگدا نییە، بەڵکو لە چەک و تەقەمەنیشیدایە، گەریلا تەنها چەکی بچووکی شانیان پێیە، هەرچی پێشمەرگەیە هەموو جۆرە چەکێکی قورسیان پێیە، ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بیرێکی جدی لە چاککردنی چەک و پۆشاک و خواردنی ئەو گەریلایانە بکاتەوە کە لەبەرەکانی شەڕن و هاوشێوەی پێشمەرگەیان لێ بکەن بە تایبەتی ئەوان بەرگری لە شوێنە کوردییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
  



PM:12:42:08/01/2015