رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی بڵاویکرده‌وه که له‌سه‌ره‌تای ئه‌نجامدانی تاوانه‌که‌دا هێرش به‌ران چونه‌ته ناو ژووری کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری شارل ئیبدۆه‌وه که له کۆبوونه‌وه‌دا بوون.
لۆمۆند که به‌یه‌کێک له رۆژنامه ناسراوه‌کانی فه‌ره‌نساو جیهان داده‌نرێت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات چه‌کداره‌کان که چوونه‌ته کۆبوونه‌وه‌که‌وه یه‌که‌که یه‌که ناوه‌کانیان بانگکردوون و ته‌قه‌یان لێکردوون، یه‌که‌م رۆژنامه‌نووسیش که کوژراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسین (شارب ) بووه.
رۆژنامه‌که باس له‌وه ده‌کات که کوشتنی رۆژنامه‌نووسه‌کان له ژووری کۆبوونه‌وه‌دا ته‌نها 5 خووله‌کی خایاندووه.
رۆژی 7-1 دوو چه‌کداری ئیسلامی له پاریس هێرشیان کرده سه‌ر بینایه‌ی گۆڤاری شارل ئیبدۆو له ئه‌نجامدا 12 که‌سیان کوشت که 8 یان رۆژنامه‌نووس بوون.
بکوژه‌کان که دوو بران به‌ناوی سه‌عید که‌واشی 34 ساڵ و شه‌ریف کواشی 32 ساڵ و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسین، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا جه‌زائیرین، له‌کاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌که‌دا پێناسی یه‌کێکیان له بینا‌ی گۆڤاره‌که ده‌که‌ویت و دوایی ده‌که‌وێته ده‌ست پۆلیس.
رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش به‌رپرسیارێتی رووداوه‌که‌ی گرته ئه‌ستۆ.