لە باکوری پاریس شەڕە لەنێوان پۆلیس‌‌و چەند چەکدارێک

حکومەتی فەرەنسا ٣هەزار پۆلیسی لەناو وڵاتدا بڵاوە پێکردووە بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو دوو برایەی هێرشیان کردە سەر گۆڤاری شارل ئیبدۆ، ئێستاش لە باکوری رۆژهەڵاتی پاریس شەڕە.

میدیاکانی فەرەنسا باس لەوە دەکەن کە چەند چەکدارێک کەسێکیان بە بارمتە گرتووە لە باکوری رۆژهەڵاتی فەرەنسا و بەرامبەر پۆلیس  وەستاون و تەقە لەیەکتر دەکەن.

هەندێک میدیای فەرەنسی باس لەوە دەکەن کە ئەو کەسانەی رووبەرووی پۆلیسی فەرەنسا بوونەتەوە، ئەو دوو کەسەن کە هێرشیان کردە سەر گۆڤاری شارل ئیبدۆ.

رۆژی ٧-١ چەند چەکدارێک لەناو پاریس هێرشیان کردە سەر گۆڤاری شارل ئیبدۆ ١٢ کەسیان کوشت و دوو کەسیان لەهێرشبەران کە بران هەڵهاتوون بۆ باکوری فەرەنسا.



PM:12:07:09/01/2015