جگه له دوو براکه‌ی که هێرشیان کرده سه‌ر گۆڤاری شارل ئیبدۆ، ئێستا پۆلیسی فه‌ره‌نسا گه‌مارۆی کوڕ و کچێکی تریان داوه که په‌یوه‌ندیان به کوشتنی پۆلیسێکه‌وه هه‌یه که دوێنێ له مۆننتروگ ته‌قه‌یان لێکرد.
پۆلیسی فه‌ره‌نسا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که هه‌ر دوو رووداوه‌که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به‌یه‌که‌وه نییه، به‌ڵام ئه‌و دوو که‌سه‌ش که ئامێدی کولیبالی 32 ساڵ و حیات بودمینی 26 ساڵه، دوو که‌سی مه‌ترسیدارن.
ته‌له‌فزیۆنی BFMTV بڵاویکرده‌وه که ئه‌م دوانه 6 که‌سیان به‌بارمته ده‌ستگیرکردووه که له فرۆشگای کوشیر و دوو که‌سیان به ده‌ستڕێژ کووشتووه، به‌ڵام تا ئێستا پۆلیس ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست نه‌کردۆته‌وه.
له‌لایه‌کی تره‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا بڵاویکرده‌وه که ئه‌وان له (دامارتن ئان گویل) له رۆژهه‌ڵاتی باکوری پاریس چوارده‌وری ئه‌و دوو که‌سه‌یان داوه که گومانیان لێده‌کرێت هێرشه‌که‌ی سه‌ر گۆڤاری شارل ئیبدۆیان ئه‌نجام دابێت.