که‌ناڵی سی ئێن ئێن و فرانس 24 له‌هه‌واڵێکی به‌په‌ل ه‌دا بڵاویان کرده‌وه که ئه‌و دووبرا جه‌زائیریه‌ی دانیشتووی فه‌ره‌نسا که هێرشیان کرده سه‌ر گۆڤاری شارل ئیبدۆ کوژران. له‌لایه‌کی تره‌وه پۆلیس رایگه‌یاند کولیبالی له‌گه‌ڵ حه‌یات بومیدن که ژماره‌یه‌ک هاولآتیان به‌بارمته گرتبوو، ؛ولیبالی کوژراو بومیدین هه‌ڵهات.
پۆلیسی پاریس له چاپخانه‌یه‌کدا له که‌ناری پاریس هه‌ر دوو براکه( شه‌ریف و سه‌عید) کواشی کوشت.
میدیاکانی فه‌ره‌نسا باس له‌وه ده‌که‌ن که پۆلیس توانیویه‌تی ئه‌و که‌سه‌ی به‌بارمه‌ت گرتبوویان رزگاری بکه‌ن.
رۆژی 8-1 له‌کاتی کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری شارل ئیبدۆ، دوو چه‌کدار هێڕشیان کرده سه‌ر ئۆفیسی گۆڤاره‌که‌و 12 که‌سیان کوشت که 8 یان رۆژنامه‌نووسن.
له‌لایه‌کی تره‌وه پۆلیسی ۆاریس رایگه‌یاند که ئه‌و دوو که‌سه‌ی که دوێنێ پۆلیسێکیان کوشت، ئه‌مرۆ پیاوه‌که‌یان که ناوی کولیبالی بوو کوژرا، به‌لآم له کاتی ئازادکردنی بارمته‌کاندا که 10 هاولآتی بوون، حه‌یات بومدین هه‌ڵهات. هاوکات ژماره‌یه‌ک پۆلیسیش بریندار بوون.