وه‌زیری دارایی رێباز محه‌مه‌د که سه‌ر به‌بزووتنه‌وه‌ی گۆرانه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که چی لایه له کێشه‌و گه‌نده‌ڵی بۆ په‌رله‌مانی ئاشکرا ده‌کات.
ڕێباز محه‌مه‌د وه‌زیری دارایی حکومه‌تی هه‌رێم له دوای کۆنگره رۆژنامه‌گه‌رییه‌که‌ی ئه‌مرۆی له لێدوانێکی تایه‌به‌تدا بۆ که‌ناڵی KNN ی سه‌ر به‌گۆڕان هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا ئه‌و هۆکارانه ئاشکرا ده‌کات که کوردستانی گه‌یاندۆته ئه‌م دۆخه.
وه‌زیری دارایی هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشکراکردنی به‌ڵگه‌و دۆکۆمێنت ده‌کات که بوونه‌ته هۆی دروستبوونی قه‌یرانی دارایی.( وه‌یزیری دارایی دیاره که‌موکوڕی گه‌وره‌ی لایه‌و ده‌یه‌وێت به دۆکۆمێنت ئاشکرای بکات).
رێباز محه‌مه‌د له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی رووده‌دات له هه‌رێم، ده‌ره‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و كێشه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌یه كه له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردودا كراون. ئه‌گه‌ر نا له‌كوێی دونیادا هه‌یه وه‌زاره‌تی دارایی قه‌رزاربێت له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی 10 ساڵدا زیاتر له 70 ملیار دۆلار هاتۆته هه‌رێمی كوردستان" .
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی وه‌زیر دوای ئه‌و هێرشانه دێت که به‌هۆی دواکه‌وتنی مووچه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێک ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌وه ده‌کرێته سه‌ری.