مه‌کته‌بی رێکخستنی یه‌کێتی ده‌ڵێت " بارزانی ئاماده نییه فه‌رمانده هه‌ڵهاتوه‌کانی شه‌نگال‌و گوێر سزا بدات".
له‌میانه‌ی هه‌واڵێکدا که ماڵپه‌ری مه‌کته‌بی رێکخستنی یه‌کێتی بڵاویکردۆته‌وه ده‌نوسن " ئه‌گه‌ر فه‌رمانده راکردوه‌کانی شه‌نگال‌و گوێر کوڕی فه‌قیر بونایه ئێستا بارزانی په‌روباڵی کردبوون".
له‌هه‌واڵه‌که‌ی مه‌کته‌بی رێکخستنی یه‌کێتیدا هاتووه " دوای چەندین مانگ لە کارەساتی شەنگال و بەڵێنی سزادانی فەرماندە هەڵهاتوەکان لە لایەنی سەرۆکایەتی هەرێمەوە کەچی تا ئێستا نەزانراوە هیچ فەرماندەیەك لەسەر هەڵهاتن لە شەنگال کە دواجار بووە هۆی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی ئەو ناوچەیە سزا بدرێت.ئەمە لاکاتێکدایە کە لە دوایین کارەساتی گوێڕ بە دەیان پێشمەرگە بەهۆی کەمتەرخەمی فەرماندەی میحوەرەکەوە گیانیان لەدەستاو میدیاکانی ناوخۆ باس لە هەڵهاتنی فەرماندەکە دەکەن کەچی سەرۆکی هەرێم سەردانی میحوەرەکە دەکات و بەبێ ئەوەی باس لە سزادان بکاتەوە لەگەڵ فەرماندەکان کۆبونەوەی کردوە".
مه‌کته‌بی رێکخستنی یه‌کێتی یه‌کێکه له هه‌ستیارترین داموده‌زگاکانی ئه‌و حیزبه‌و سه‌رجه‌م ئاماره‌کانی ئه‌و حیزبه‌ی تێدایه، بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه له‌میانه‌ی ئه‌و شه‌ری راگه‌یه‌ندنه‌دایه که له‌ئێستادا له‌نێوان یه‌کێتی‌و پارتیدا هه‌یه.