سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه ده‌داته‌وه که له‌حیزبه‌که‌ی ده‌گیرێت‌و ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یکه‌ن خیانه‌ته نه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه".
ئومێد خۆشناو له‌میانه‌ی نوسینێکیدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی ده‌نوسێت " دڵنیابن به‌وهاشو هوشه‌و هه‌رچی فه‌رمانی ئاغاکانتان هه‌یه، نه‌ک گه‌ل به‌ڵکو تاکه پێشمه‌رگه‌یه‌کی قاره‌مانی وڵاتیش له به‌رخودان سارد ناکه‌نه‌وه".
ئومێد خۆشناو به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ لایه‌نێکی دیاریکراو بهێنێت، ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی ئێمه باوه‌ڕ‌و عه‌قیده‌مانه‌و شه‌ڕی شه‌ره‌ف‌و ناموس‌و خاک‌و نیشتیمانه، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش ده‌یکه‌ن خه‌نجه‌ری به‌ر پشدێنی خیانه‌ته‌و ئه‌مرۆ یان سبه‌ی ئاره‌قی شه‌رمه‌زاری بۆ ده‌رێژن".