وه‌زیری دارایی‌ش بانگهێشتی په‌رله‌مان دەكرێت
په‌رله‌مانی كوردستان
په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی وه‌زیری دارایی ده‌كات، بۆ زانینی هۆكاره‌كانی قه‌یرانی دارایی‌و كێشه‌ی دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هاتووە: سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم‌و قه‌یرانی دارایی، لیژنه‌ی دارایی‌و ئابوری‌و كاروباری‌و وه‌به‌رهێنان، به‌فه‌رمی نوسراویان بۆ وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم كردوه، تاوه‌كو به‌زوترین كات له‌لیژنه‌ی دارایی‌و ئابوری‌و وه‌به‌رهێنان ئاماده‌بێت، بۆ ڕونكردنه‌وه‌و زانینی هۆكاره‌كانی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌و دواكه‌تنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، لیژنه‌ی دارایی نوسراوه‌كه‌ی كردوه‌و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو وه‌زیری دارایی، دێته لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش، له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ورده‌كاریی كێشه‌و قه‌یرانی دارایی بن، لیژنه‌ی دارایی هه‌وڵده‌دات به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ، دانیشتنه‌كه‌ی نێوان وه‌زیری دارایی‌و لیژنه‌ی دارایی په‌خشبكرێت، په‌رله‌مانی كوردستان به‌وردی چاودێریی‌و پارێزگاری له‌مافی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات‌و به‌هیچ جۆرێك، ڕازی نابن موچه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێك بفه‌وتێت.
PM:01:03:16/01/2015