بەوێنە...بەگسكی كارەبای بەشی دواوەی لەش گەورە دەكرێت

یەكێك لە ئارایشتگاكانی جوانكاری لە شاری مەیامی ئەمریكا بەڕێگایەكی نوێ بەشی دواوەی ڕەگەزی مێینە گەورە دەكات.
ئەو ڕێگا نوێییە بریتییە لەبەكارهێنانی گسكی كارەبایی بۆ گەورەكردنی بەشی دواوەی لەش، بێ ئەوەی هیچ نەشتەرگەرییەكی جوانكاری بۆ بەكاربهێنرێت.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی نرخی ئەنجامدانی ئەو كارە 60 دۆلارە و بۆ ماوەی 45 خولەك هەركەسێكیش پێویستی بە چوار بۆ شەش دانیشتن هەیە تا بەشی دواوەی گەورە ببێت، كارەكەش هەمیشەییە و ئەو كەسەی دەیكات جارێكی دیكە پێویستی بە ئەنجامدانی نابێتەوە.
ئەو كارە بە ئامێرێك دەكرێت كە دەمێكی پانی پێوەیە و دەخرێتە سەربەشی دواوەی لەش، پاشان ئامێرەكە وەك گسكی كارەبایی ئەو ئەندامە ڕادەكێشێت.
بەشێك لەئەندامانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەگەڵ بڵاوبونەوەی هەواڵەكەدا ئاماژەیان بەوە كردووە كە ڕەنگە ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی كیم كارداشیان بەم ڕێگایە بەشی دواوەی لەشی گەورە بكات.







PM:04:15:16/01/2015