سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ڵێت" نه د. ڕێواز فایه‌ق و نه‌یه‌کیتی هیچ هه‌ڵه‌یه‌کیان نه‌کردووه تا داوای لێبوردن بکه‌ن، به‌ڵكو پێویسته KNN داوای لێبوردن بکات".
سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی له‌په‌رله‌مانی کوردستان له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا بۆ رای گشتی که به‌میدیاکانی یه‌كێتی راگه‌یاندووه KNN به‌درۆ ده‌خاته‌وه ده‌ڵێت" رۆژی ١٤\١\٢٠١٥ لە ھەواڵەکانی کاتژمێر ٨ ی ئێوارەی تەلەفزیۆنی KNN ھەواڵێک بڵاو کراوەتەوە گوایە بێگەرد تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان داوای لێبووردنی کردووە لە بەرامبەر لێدوانەکانی چەند رۆژی رابردووی پەرلەمانتاری یەکێتی د. رێواز فایەق بەرامبەر بە وەزیری دارایی و وەزیری پێشمەرگه" .
بێگه‌رد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت" ئێمە ھیچ ھەڵەیەکمان نەکردووە تا داوای لێبوردن بکەین و ھەواڵه‌کە دوورە لە راستی و، بە پێچەوانەوە دەبێ تەلەفزیۆنی KNN داوای لێبوردن بکات لە بڵاوکردنەوەی ھەواڵی بێ بنەماو چەواشەکاری".