ڤیدیۆ.. لە توركیا نوێژ بۆ تیرۆریستانی رووداوەكەی پاریس دەخوێنرێت
لەڤیدیۆیەكدا كە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە، لەمزگەوتی فاتێح لە توركیا بۆ رۆحی "سەعیدو شەریف كواشی" بكوژانی رووداوی تیرۆریستی گۆڤاری شارلی ئیبدۆی پاریس نوێژ دەخوێنرێت.
لەم گرتە ڤیدۆییەدا بەشداربووانی رێوڕەسمەكە وێنەی ئوسامە بن لادەن، سەركردەی پێشووی ئەلقاعیدە بەردەكەنەوەو دواتر نوێژ بۆ تیرۆریستانی رووداوەكەی پاریس دەخوێنن.
AM:11:35:17/01/2015