میترۆ: 107 حاڵەتی پێشێلكاریی بەرامبەربە رۆژنامەنوسان كراوە

‌فۆتۆ.. خەندان
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌نووسان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: ‌ ساڵی 2014 دا 107 رۆژنامه‌نووس پێشێلكاری به‌رانبه‌ر كراوه‌.

ئەمرۆ لە رێوڕەسمیچكدا بەبەشداری جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان‌و پارێزگاری سلێمانی ژمارەیەك بەرپرسی حیزبی‌و حكومی‌و رۆژنامەنوسان كە لە هۆتێل تایتانیكی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، سەنتەری میترۆ ئاماری ساڵی رابردووی پێشێلكاریی بەرامبەر بە رۆژنامەنوسانی بڵاوكردەوە.

لە رێوڕسمەكەدا وتاری هەریەك لە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق‌و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان خوێندرایەوە‌و دواتر راپۆرتی سەنتەری میترۆ پێشكەش كرا.

بەپێی راپۆرتەكەی سەنتەری میترۆ ساڵی 2014 ساڵێكی دڵخۆشكه‌ر نه‌بوو بۆ جێبه‌جێكردنی یاسایی كاری رۆژنامه‌نووسی و یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، ئه‌مساڵیش هه‌روه‌ك ساڵانی پێشوو تاوانه‌كانی به‌رانبه‌ر رۆژنامه‌نووسان به‌بێ سزا تێپه‌ڕی و پێشێلكارانی به‌رانبه‌ر رۆژنامه‌نووسان به‌ سزای خۆیان نه‌گه‌یشتن، بۆیه‌ ده‌بێت 2014 ناوبنرێت ساڵی یاسا شكێنی و ده‌ربازبوون له‌ سزا.
به‌پێی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی سه‌نته‌ری میترۆوه‌ تۆماركراون، رۆژنامه‌نووسان هیچ كارێكی نایاساییان نه‌كردووه‌ له‌و كاته‌ی له‌ لایه‌ن پێشێلكاره‌كانه‌وه‌ هێرشییان كراوه‌ته‌ سه‌ر و رێگرییان لێكراوه‌و كه‌لوپه‌له‌كانیان شكێنراوه‌و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، رۆژنامه‌نوسان ته‌نها بۆ ئه‌نجامدانی كاری رۆژنامه‌نووسی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌یان كردووه‌.

حاڵەتەكانی توندوتیژیی بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان لەساڵی 2014 بە پێی راپۆرتەكەی سەنتەری میترۆ بەم جۆرەیە:

لێدان:  46
ته‌قه‌كردن : 2
شه‌هید بوون : 1
برینداركردن: 1
رفاندن: 1
ده‌ستگیركردن: 12
هه‌ڕه‌شه‌: 9
رێگریی له‌ كاری رۆژنامه‌نووسی: 80
زه‌وتكردنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نووسی: 29
شكاندنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نووسی: 16
سوكایه‌تی: 6
چوونه‌ سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نووس: 1
جیاوازیكردن: 6



PM:01:04:17/01/2015