سایا:عادل ئیمام داوای هه‌رچیه‌کم لێ بکات ئاماده‌م

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی نیكۆل سابا لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا باس پەیوەندی خۆی عادل ئیمام دەكات.
نێكۆل سابا كەڕێی فیلمی (التجربە الدانماركیە)وە ناو ناوبانگی زۆر زیادی كرد و ئەو فیلمە بووە كلیلێك بۆ ئەوەی تواناكانی لە نواندا دەربخات و دوای ئەو فیلمە بەشداری چەندین كاری دیكە بكات.
سەبارەت بە دوبارە نەكردنەوەی كاری هونەری لەگەڵ عادل ئیمامدا سابا بە ماڵپەڕی ئیلافی ڕاگەیاندووە " ئیمام زۆر باش دەزانێك هەركاتێك داوای هەر كارێكم لێبكات من ئامادەم" ئەوە هەر من نیم ئەو كارە دەكەن بەڵكو هەر هونەرمەندێكی دیكە بێت هەمان ڕای دەبێت سەبارەت بە كاركردن لەگەڵ عادل ئیمام.
نیكۆل سابا لەئێستادا سەرقاڵ كاركردنە لە دارامای (الف لیلە و لیلە) كە بڕیارە لە مانگی ڕەمەزاندا نمایش بكرێت و پێشبینیش دەكات سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بهێنێت.








PM:01:47:17/01/2015