كەجەكە: میدیای پارتی خزمەت بە یەكێتی نەتەوەیی ناكات

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە رایگەیاند کە ماوەیەکە هەندێک دەزگای راگەیاندنی لەباشووری کوردستان بەهەموو شێوەیەک لەدژی سیاسەتەکانی کەجەکە لەبەرامبەر شەنگال کاردەکەن.

بەپێی هەواڵێكی "رۆژ نیوز"ی نزیك لەپەكەكە هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان هەروەها دەڵێت :" لەو راگەیاندنانەدا هەوڵدەدرێت هەندێک بۆچوون لەبارەی شەنگال کە هیچ پەیوەندی بەئێمەوە نیە ، وەک بۆچوونی ئێمە نیشانی رایگشتی بدەن. لەکاتێکدا کە بۆ رزگارکردنی شەنگال تێکۆشانێکی مەزن دەکرێت، لێدوانی بەو رەنگە دوورن لەراستی و ئامانج لێی تەڤگەری ئێمەیە ئەمەش بەگوێرەی بەرژەوەندی و ئیرادەی  گەلی کورد نیە ."

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە لێدوانێکی نوسراوی دا و رایگەیاند کە ماوەیەکە لەهەندێک دەزگای راگەیاندنی باشووری کوردستان ، بەهەموو شێوەیەک لەدژی سیاسەتەکانی کەجەکە لەبەرامبەر شەنگال کاردەکرێت و دەستنیشانی کرد کە لێدوانی دوور لەراستی بڵاودەکرێنەوە وەک ئەوەی کە هەوڵدەدرێت شەنگال لەکوردستان جیابکرێتەوە.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەرێوەبەری کەجەکە ووتی :" کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئەندامانی کۆنسەی بەرێوەبەری و هاوسەرۆکایەتیمان چەندین جار رایانگەیاندووە کە بانگەشەی بەو رەنگە دوورن لەراستی ، ئەو لێدوانانەی دەدرێن کە گوایە هەوڵدەدرێت شەنگال لەباشووری کوردستان جیابکرێتەوە راست نین . بەگوێرەی بۆچوونی گشتی تەڤگەرەمان ، دەکرێت شەنگال خاوەن بەرێوەبەرێکی جەوهەری و خاوەن فیدراسیۆن بێت و سەربە باشووری کوردستان بێت . ئێمە هەڵسەنگاندنێکی بەو رەنگەمان هەیە."



PM:04:23:18/01/2015