كاریگەری خۆراكی ناتەندروست لەسەر كۆرپە

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی كە چەند پسپۆڕێكی ئوستورالی ئەنجامیانداوە، دەركەوتووە ئەو خۆراكە ناتەندروستانەی ژنی دووگیان دەیخوات، كاریگەری لەسەر تەندروستی و هەڵسوكەوتنی كۆرپەكەی دەبێت لە داهاتوودا.
توێژینەوەكە لەلایەند چەند پسپۆڕێكی زانكۆی دیكن لە مالبۆرنی ئوستورالیا ئەنجامیانداوە و بۆیان دەركەوتووە ئەو ژنە دووگیانانەی بەردەوام خۆراكی ناتەندروستیان خواردووە، منداڵەكانیان لە داهاتوودا هەندێ هەڵسوكەوتی نائاساییان هەبووە و كاریگەری لەسەر دەرونی منداڵەكان دروست بووە.
توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە بەشێكی ئەو منداڵانە ڕوبەڕووی حاڵەتەكانی دڵە ڕاوكێ و خەمۆكی بوونەتەوە، زوورجاریش هەڵچونێكی نائاساییان هەبووە.



PM:02:12:19/01/2015