بەڤیدیۆ...شیرین هێڵە سورەكان دەبەزەنێت

ئەستێرەی بەناوبانگی میسری شیرین عەبدولوەهاب بە ئەنجامدانی چەند سەمایەكی هێڵە سورەكان دەبەزێنێت.
لەكاتی ئەنجامدانی یەكێكە لە شەوە ئاهەنگەكانی فیستیڤاڵی (هلا فبرایر) لە كوەیت، شیرین چەند سەمایەكی سەرنج ڕاكێش ئەنجام دەدات و یاساكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری كوەیت دەشكێنێت.
سەمای ئەو هونەرمەندە هەرایەكی گەورە لە ڕاگەیاندنەكاندا دروست دەكات و وادەكات هێرشێكی توندی بكرێتە سەر، بەو پێیەی پێشتر لە سەرجەم هونەرمەندانی بەشداربووی فیستیڤاڵەكە لایەن وەزارەتی ڕۆشبیرییەوە ئاگاداركراونەتەوە كە نابێت جلی ڕووت لەبەربكەن و سەما لەسەر ستەیج ئەنجام بدەن.
بەشێكی ڕاگەیاندنەكان ئاماژەیان بەوە دراوە بڕیار دراوە ئەو هونەرمەندە لێپێچینەوە لەگەڵ بكرێت، بەڵام ئەم هەواڵە لەلایەن نوسینەگەی تایبەتی شیرینەوە ڕەتكراوەتەوە.
پەیجەكانی شیرین وێنەیەكی ئەو سوپاسنامەیەین بڵاوكردۆتەوە كە بۆ ئەو هونەرمەندە نێیردراوە بەبۆنەی سەركەوتنی لە ئاهەنگەكەدا.





PM:01:21:20/01/2015