گۆران و یەکێتی بەهاوبەشی لەگەڵ پارتی کۆبوونەوە تا بەشداری حکومەتی خۆجێی سلێمانی بکات، بەڵام پارتی داوای لە ١٠% پۆستەکان دەکات و چەند رۆژی تر دوا کۆبوونەوە دەکەن.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کە بروسکی نوری شاوەیس لە پارتی و لە گۆڕانیش ئاکۆ حەمە کریم و لە یەکێتیش لەتیف شیخ عومەر بەشداربوون، پارتی نەیشاردەوەو بە ئاشکرا داوای لە ١٠% پۆستەکانی سلێمانی کرد.
لە کۆنگرەکەدا ئەوە ئاشکرا کرا کە هەر دوو لایەنی گۆران و یەکێتی لەسەر ئەو داوایەی پارتی کۆمـەڵێک پێشنیاری نوێیان خستۆتە بەردەم پارتی و جارێکی تر بەم نزیکانە کۆ دەبنەوە، هەروەها سبەینێ وەفدی هاوبەشی پارتی و گۆران لەگەڵ لیستی خزمەت ( ئیسلامییەکان) کۆدەبەنەوە.
کۆبوونەوەی ئەمرۆی هەر سێ لایەن لە یەکێتی قادر حەمە جان و شۆڕش ئیسماعیل و لەتیف شێخ عومەر بوون، لە گۆڕانیش عومەری سەید عەلی و جەلال جەوھەر و ئاکۆ حەمە کەریم بەشداربوون، پارتیش عیزەدین بەرواری، فازیل ڕەئوف، سەعید سەلیم ئاغا، بروسک نوری شاوەیس، بەشداریان تێدا کرد.