پەروەردە زیاتر لە هەزار مامۆستای دیکە دادەمەزرێنێت
وەزارەتی پەروەردە لە رۆژانی داهاتوو زیاتر لە هەزار مامۆستا بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت‌و وتەبێژی وەزارەتیش دەڵێت: ئەو دەرچووانەی پێشتر فۆڕمیان پڕكردبووە‌وەو دەرنەچوون، دەتوانن دووبارە فۆڕم پڕبكەنەوە.
فاتیح مەولەوی زادە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە میدیاكانی راگەیاندئه‌و دامه‌زراندنه‌ی ئه‌نجاره كه بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو فۆڕمه‌كانی دابه‌شبكرێت، ته‌واوكه‌ری ئه‌و چوارهه‌زار مامۆستایه‌یه كه له‌ماوه‌ی رابردو به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست ناوه‌كانیان راگه‌یه‌ندرا.
وتیشی: "له قۆناغی یه‌كه‌می دامه‌زراندنی مامۆستایان به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست ده‌بوو چوار هه‌زار مامۆستا دابمه‌زرێن، به‌ڵام به‌هۆی پڕنه‌كردنه‌وه‌ی پێداویسته‌كان و نه‌بوونی پسپۆڕی، زیاتر له هه‌زار پله‌ی دامه‌زراندن مایه‌وه، بۆیه له قۆناغی دووه‌م جارێكی تر به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو فۆڕم دابه‌شده‌كرێت تا ده‌رچوانی زانكۆ داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن".
PM:04:59:20/01/2015