ئەڵمانیا چەكی نوێ رەوانەی هێزی پێشمەرگە دەكات

لەدیدارێكی وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و كۆنسولی ئەڵمانی لە هەولێر، كۆنسولی ئەڵمانیا رایگەیاند وڵاتەكەی چەكی نوێ بۆ پێشمەرگە دەنێرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (21/1/2014)  مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دیتەر لاملێ کونسوڵی ئەڵمانیا لە شاری هەولێر کۆبوونەوە‌و لەكۆبوونەوەكەدا دیته‌ر لاملێ‌، كونسوڵی‌ گشتیی ئه‌ڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، سوپاسی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌‌ دەکات، كه‌ شه‌ڕی‌ تیرۆر ده‌كات و توانیویه‌تی‌ به‌رگری‌ له‌ ژیانی‌ هه‌زاران هاووڵاتیی سڤیل و كونسوڵ و نوێنه‌ری‌ وڵاتان له‌ كوردستان بكات. ئاشکراشی دەکات: "وڵاته‌كه‌ی‌ بڕیاری داوه‌ كه‌ره‌سته‌ی‌ سه‌ربازیی‌ نوێ‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ بنێرێت”.

مستەفا سەید قادر، سوپاسی‌ وڵاتی‌ ئه‌ڵمانیای‌ كرد بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی‌ پێشكه‌شی‌ كردوون، ته‌ئكیدیشی لەوە كرده‌وه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ زیاتر به‌سه‌ر تیرۆریستاندا پێویستی‌ به‌ هاوكاریی‌ زیاتری‌ وڵاتانی دنیا هەیە .



PM:03:58:21/01/2015