پارێزگاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن سه‌ردانی به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژ به‌داعش له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئه‌و سه‌ربازه به‌ریتانییانه به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه كه ڕاهێنان به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپەڕی"باس‌نیوز” ئه‌مڕۆ پارێزگاری شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژ به‌داعش بووه، هه‌مان كات ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی به‌ریتانیا، به‌شداری له دیمه‌نێكی مه‌شقی به‌ریتانییه‌كان به‌پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه.