ماڵپەڕێکی رۆژئاوا: داعش دوو رۆژنامەنووسەکەی رووداوی رەمی کرد

ماڵپەری هەواڵ ٢٤ کە ماڵپەرێکی کوردانی رۆژئاوایە رایگەیاند: هەردوو رۆژنامەنووسی رووداو فەرهاد حمو و مەسعود عەگیل لەلایەن داعشەوە رەمی کران.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەکە دوو رۆژنامەنووسەکەی رووداو لە شاری شەدادە لەسوریا رۆژی ٢٢-١ رەمیکران.

رۆژنامەنووسان فەرهاد حمو و مەسعود عەقیل پێش دوو مانگ لەمەوبەر لە گوندەکانی سەر بەقامشلۆ لەلایەن داعشەوە رفێندران.

تا ئێستا کەناڵی رووداو هیچی بابەتێکی رۆژنامەوانی لەسەر شەهیدکردنی ئەو دوو رۆژنامەنووسە بڵاونەکردۆتەوە.



PM:12:53:23/01/2015