لە رۆژهەڵات قسە لەسەر وتوێژی نێوان ئێران‌و حیزبە کوردییەکان دەکرێت

لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی نێوان لێپرسواراوانی حکومەت لەگەڵ رۆژنامەوانان، پاڕیزگاری شاری سنە ئاماژەی بە پرسی وتوێژی دەوڵەت لەگەل حیزبە کوردییەکاندا کردووەو گوتوویەتی "بەڵام من ئاگاداری وردەکاری و کاکڵ وتوێژ لەگەڵ حیزبە کوردییەکان نیم".

لەمیانەی پرسیارێکی پەیەمانێری رۆژنامەی ( ئاگرینی رۆژ)، پارێزگاری سنە  عەبدولمحەمەد زاهیدی جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەو تەنها ئاگاداری چوارچێوەی وتوێژەکانە، بەڵام ئاگاداری ناوەرۆکەکەی نییە.

ئاژانسی کوردپا بڵاویکردەوە کە مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی 20-1 لە دانیشتنی ئاشکرای مەجلیسی ئیسلامیدا باسی لە وتوێژ و دانیشتن لەگەڵ "حیزبەکانی کۆمەڵە و دێمۆکرات" کردبوو، بەڵام ناوبراو باسی لە وردەکاریی دانیشتن لەگەڵ ئەو دوو حیزبە، نەکردبوو.



AM:11:44:24/01/2015