ئاماری ته‌ڵاق بێجگه له هه‌ولێر له شارەكانی دیكە زیادی كردوه
بەپێی ئامارەكانی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان لەساڵی 2014 رێژەی
تەلاق جگه له‌شاری هه‌ولێر كه كه‌می كردووه له‌پارێزگاكانی تر
زیادیكردووه.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مڕۆ 25/1 له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو, ئامار‌و داتای ئه‌نجومه‌ن و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانی خستهڕِوو بێ ئه‌وه‌ی هیج سكاڵا‌و كه‌یسێكی ڕۆژنامه‌نووسانی تێدابێت .
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماری داواكانی به‌رده‌م و یه‌كلاكراوه له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ 2/1/2014 تاوه‌كو 31/12/2014 خسته‌ڕوو كه تێدا هاتووه:
دادگای تیهه‌ڵچونه‌وه له‌هه‌رسی پارێزگادا 2843 كه‌سیی له‌به‌رده‌م بووه‌و 2785 یه‌كلایی بۆته‌وه .
- تاوان 5428 كه‌یس بووه 3731 یه‌كلایی بۆته‌وه
- كه‌تن 25749 داوا بووه‌و 20111 یه‌كلایی بۆته‌وه
- نه‌وجه‌وانان 1922 بووه‌و 1744 یه‌كلایی بۆته‌وه
- لێكۆڵینه‌وه 127328 بووه‌و 104504 یه‌كلایی بۆته‌وه
- باری شارستانی 26277 بووه‌و 22958 یه‌كلایی بۆته‌وه
- كار 669 بووه‌و 524 یه‌كلایی بۆته‌وه
- به‌رایی 22146 بووه‌و 18592 یه‌كلایی بۆته‌وه
كاروباری كه‌سایه‌تی 269 بوه‌و 243 یه‌كلایی بۆته‌وه
دادگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ( كه‌تن) 668 بووه‌و 459 یه‌كلایی بۆته‌وه
دادگایبهرهنگاربونهوهی توند‌و تیژی خێزانی ( لێكۆلینه‌وه ) 5593 بوه‌و 4829 یه‌كلایی بۆته‌وه .
سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كانی ئه‌نجامدراو له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌سالێ 2014دا به‌م شێوه‌یه بووه
- هه‌ولێر 32215
- سلێمانی 33577
- كه‌ركوك و گه‌رمیان 13239
- دهۆك 21577
- كۆی گشتی 100588
مامه‌ڵه‌ی ماره‌بڕین (هاوسه‌ركیری ) له‌ساڵی 2014 به به‌راورد به 2013 كه‌می كردووه به‌م رێژه‌یه .
- هه‌ولێر 1310
- سلێمانی 1081
- دهۆك 2377
- كه‌ركوك و گه‌رمیان 558
سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی ته‌ڵاقیش جگه له‌شاری هه‌ولێر كه كه‌می كردووه له‌پارێزگاكانی تر زیادیكردووه به‌م ڕێژه‌یه .
- هه‌ولێر 336 كه‌می كردووه
- سلێمانی 325 زیادیكردووه
- دهۆك 101 زیادیكردووه
- كه‌ركوك و گه‌رمیان 205 زیادیكردووه .
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌ر له‌كۆنگره‌كه‌دا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، كه له‌ساڵی 2008 وه تا ئێستا هیچ سزایه‌كی له‌سێداره‌دان جێبه‌جێنه‌كراوه.
وتهبَێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وتیشی: له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌سانێك هه‌ن فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنیان بۆ ده‌رچووه‌و ده‌ستگیر نه‌كراون داواشی له‌ڕۆژنامه‌نووسان كرد چاو پێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن و بایكۆتیان بكه‌ن وه‌ك ڕێزێك بۆ دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان .
سه‌باره‌ت به‌نه‌بوونی هیچ سكاڵا‌و كه‌یسێكی ڕۆژنامه‌نووسان له‌ئاماره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریشدا وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وتی: له‌ڕابردوودا هه‌م ئێمه‌و هه‌م ڕۆژنامه‌نوسان تیبینیمان له‌سه‌ر یاسای ڕۆژنامه‌نووسان هه‌بوه‌و له رووی ئاماریش كه‌موكوڕیمان هه‌یه، به‌ڵام له‌ساڵی 2014 دا زۆربه‌ی كه‌یسه‌كانی رشۆژنامهنووسان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژنامه‌نووساندا یه‌كلایی بۆته‌وه .
PM:03:57:25/01/2015