هێزی پاراستنی گه‌ل که باڵی سه‌ربازی پارتی کرێکارانی کوردستانه وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌داته‌وه که هه‌ندێک سه‌رکرده‌ی عێراقی و میدیا خستویانه‌ته پاڵیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵ کوژی له چه‌ند گوندێکدا، هه‌په‌گه رایده‌گه‌یه‌نن که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌وه نییه‌و کوشتنی ئه‌و که‌سه مه‌ده‌نیانه مه‌حکوم ده‌که‌ن.
چه‌ند رۆژێکه جێگری سه‌رۆکی عێراق ئوسامه نجێفی و چه‌ند به‌رپرسێکی تری سونه‌و هه‌ندێک میدیا گه‌ریلاکانی په‌که‌که تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که " کۆمه‌ڵکوژیان له چه‌ند گوندێکی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی شهناگل ئه‌نجام داوه، هه‌په‌گه ده‌ڵێن" ئەو کۆمەڵکوژیەی لەناو عەشیرەتی جوحێشی دا لە گوندەکانی ئوم خوبارە و ئوم سەبایا و گوندێکی تری عەرەب ڕوویداوە، هیچ جیاوازیەکی نیە لەو کۆمەڵکوژیەی چەتەکانی داعش لەناو کەسانی مەدەنی وەک ژن و منداڵ ئەنجامیانداون و هەمان شتە".
کۆمەڵکوژی عەشیرەتی جوحێشی بەرهەمی زهنیەتی داعشە
بۆ ڕای گشی و گەلەکەمان
لە گوندەکانی ئوم خوبارە و ئوم سەبابیای نێوان ڕەبیعە - شەنگال و لە گوندێکی دیکەی عەرەب، کۆمەڵکوژیەک لەناو عەشیرەتی جوحێشی ئەنجامدراوە و پەکەکەش بە ئەنجامدەری ئەو کۆمەڵکوژیە تۆمەتبار دەکەن، ئەو بانگەشەیە لەکۆمەڵێک ئاژانس و میدیادا بڵاوکراوەتەوە، ئێمە وەک هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە ڕادەگەیەنین کە هیچ پەیوەندیەکمان بەو کۆمەڵکوژیەوە نیە و کوشتنی ئەو کەسە مەدەنیانە بەتوندی مەحکوم و شەرمەزار دەکەین.
ئەو هێرشەی کراوەتەسەر گوندی عەرەبەکان لە ناوچەی شەنگال – ڕەبیعە هیچ پەیوەندیەکی بە هێزەکانی ئێمەوە نیە، ئەو کۆمەڵکوژیەی لەناو عەشیرەتی جوحێشی دا لە گوندەکانی ئوم خوبارە و ئوم سەبایا و گوندێکی تری عەرەب ڕوویداوە، هیچ جیاوازیەکی نیە لەو کۆمەڵکوژیەی چەتەکانی داعش لەناو کەسانی مەدەنی وەک ژن و منداڵ ئەنجامیانداون و هەمان شتە، ئەو کۆمەڵکوژیە بۆ نانەوەی ئاژاوە و دوبەرەکی لەنێوان گەلان و باوەڕیە جیاوازەکانی ناوچەکانی شەنگال و موسڵ ئەنجامدراوە، هیچ جیاوازیەک لە نێوان ئەو هێرشە و زهنیەتی تیرۆری داعش دا نیە کەلە ناوچەکەدا بەڕێوەی دەبات.
ئەم هێرشە لە کاتێکدا ئەنجامدراوە کە هێزەکانی ئێمە لە باشووری کوردستان لە کەرکوک، مەخموور و شەنگال و زۆر جێگەی تر لەبەرامبەر فاشیزمی داعش لە تێکۆشاندایە بۆیە دەیانەوێت ئەو هێرشەی لە دەرەوەی بەها ئەخلاقیەکان کراوە بیخەنە ئەستۆی ئێمە و دیارە ئامانج لەوەش ئەوەیە کە گومان بخەنە سەر ئەو تێکۆشانەی ئێمە کەبەرامبەر چەتەکانی داعش بەڕێوەی دەبەین.
ئێمە بەتوندی هەر هێرشێک ئیدانە و شەمەرزار دەکەین کە ژن و منداڵ و کەسانی مەدەنی دەکاتە ئامانج و ئەو کەس و لایەنانەش ڕسوا دەکەین کە هەوڵ دەدەن تۆوی کین و دوبەرەکی لە نێوان گەلانی ناوچەکەدا بچێنن.
فەرمانداری بڕیارگەی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لە شەنگال