بەوێنە چەند ئابڕوچونێكی ساڵی 2014

ساڵی ڕابردوو چەندین ڕوداوو هونەری تۆماركراون كە هەرایەكی گەورەی لە وڵاتانی عەرەبیدا دروست كردووە.
ئەو ئابڕوچونانەی لە ساڵی 2014دا ڕویان دا بەشكێكی خۆیان لە قسە و لێدوانی هونەرمەندەكاندا دەبینیەوە بەێكی دیكەیان بەهۆی دەركەوتنی هونەرمەندەكانەوە بوو.
دیاریترین ئەو ڕووداوانە بریتین لە:
1- هەیفا وەهبی: یەكێك لەو ڕووداوانەی هەرایەكی گەورەی نایەوە دەركەوتنی هەیفا بوو لە بەرنامەیكی تەلەفزیۆنیدا و تێیدا ئاماژەیەكی بۆ بەشی دواوەی لەشی كردو وتنی ئەوانەی ڕقیان لێمە با بێن ئەم شوێنەی ماچ بكەن، ئەمە جگە لە پرۆگرامێكی ڕاستەوخۆشدا ئەكتەرێك بەشێوەیكی وروژێنەر ماچی هەیفای كرد.



2- میریام فارس: ئەستێرەی لوبنانی میریام فارس كاتێك لەچاوپێكەوتنێكدا پرسیاری ماركەی جلەكانی لێدەكەن داوا لە پەیامنێرەكە دەكات كە زنجیری پشتەوەی بكاتەوە و سەیری ماركەكەی بكات.



3- ئەنغام: چەند جارێك ئەستێرەی میسری ئەنغام ڕەتیكردەوە لەگەڵ ئەكتەری لاو ئحمەد عز ژیانی هاوسەرگیری پێكهێنابێت، بەڵام لەلایەن پارێزەرێكەوە بەڵگەنامەی هاوسەرگیرییەكەیان بڵاوكرایەوە.



4- سافیناز: سەماكاری ئەرمەنی سافیناز هەرایەكی گەورەی دروست كرد دوای ئەوەی ئاڵای میسری كردە جلوبەرگی تایبەت بە سەما كردن و بەو جلانەوە چەند سەمایەكی ورژێنەری ئەنجامدا.



5- زێنە و ئەحمەد عز: لەسەرەتای ساڵی 2014دا ئەكتەری میسری زێنە هەمووانی توشی شۆك كرد كاتێك ڕایگەیاند لەگەڵ ئەكتەری میسری ئەحمەد عز ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و بۆتە خاوەنی منداڵێكی دووانە، بەڵام ئەو ئەكتەر دان بە منداڵەوكاندا نانێت، بۆیە كێشەكە دەباتە دادگا و تائێستاش یاسا ئەو كێشەیەی یەكلای نەكردۆتەوە.





PM:02:29:26/01/2015