هەرچەندە تا ئێستا دەیان وێنە لە ماڵپەڕەكانو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەناوی فەرماندە ژنەكەی شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژە لەكۆبانێ بڵاوكراوەتەوە، بەڵام هیچ وێنەیەكیان وێنەی "نارین عەفرین" نیەو سپی بۆ یەكەمجار وێنەكەی بڵاودەكاتەوە.
زیاتر لە دوو مانگو نیوە سپی میدیا وێنەی ئەو جەنگاوەرە ژنە كوردەی لەلایە، بەڵام لەبەر پاراستنی گیانیو لەسەر داوای یەكینەكانی پاراستنی گەل وێنەكانی بڵاونەكردوە، ئێستا كە كۆبانێ بەتەواوی ئازاد كراوە، سپی میدیا وێنەكە بڵاودەكاتەوە.
"مەسیا عەبدۆ" كە نازناوەكەی "نارین عەفرین"ە، فەرماندەیی هێزەكانی یەپەگەو یەپەژە لەكۆبانێ دەكاتو بەدرێژایی ئەو ماوە زۆرەی كە داعش هێرشی كردوەتە سەرئەو شارە، ئەو فەرماندە ژنە وەك سومبولێك لەپشت پەردەوە سەركردایەتی هێزەكەی كردوە بە بێ ئەوەی بە هیچ جۆرێك لەمیدیاكانەوە دەركەوێت.
مەسیاعەبدۆ، تەمەنی 40 ساڵەو لەبنچەدا لەدایكبووی شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستانە.
بەپێی راپۆرتێكی فرانس پرێس، لەزاری ئەو خەڵكانەی كە هەڤاڵ نارین دەناسن، كچێكی رۆشنبیرو زیرەكو زۆر لەسەرخۆیەو، هێمنیو ئارامیی ئەم ژنە بووەتە سیفەتێكی كەسایەتی ئەو، كە هاوڕێكانی پێیدەسپێرن.
ئەم فەرماندە ژنە لەگەڵ هەڤاڵەکەی "مەحمود بەرخۆدان"
بە درێژایی ئەو چەند مانگە سەرکردایەتی هەموو شەڕەکانی کۆبانێیان کردوە.