قاسم شه‌شۆ: چەند گەریلایەكی په‌كه‌كه لەشەنگال دوو ئافرەتی ئێزیدییان رفاند
قاسم شه‌شۆ
یەكێك لەفەرماندەكانی پێشمەرگە ئێزیدییەكان لە قەزای شەنگال پێیوایە گەریلاكانی پەكەكە‌و شەڕڤانانی یەپەگە لە دوو گوندی ئەو قەزایە دوو ئافرەتیان رفاندوە.
قاسم شه‌شۆ، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه ئێزدییەکان له شنگال بە (باس‌نیوز)ی وت: "چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا چه‌ند گەریلایەکی سه‌ر به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ( یه‌په‌گه) و پارتی كرێكارانی كوردستان ( په‌كه‌كه) هه‌ڵیان‌كوتاوه‌ته سه‌ر هه‌ردوو گوندی(خازۆرك، ساڤیا)ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شنگال، هه‌ندێ كاری تێكده‌رانه‌یان ئه‌نجامداوه و دوو ئافره‌تی ئه‌و گوندنه‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد و دواتر ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه گوایه ئه‌و كاره له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه و ئێزدیه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه”.
وتیشی: ” هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ی دوو ئافره‌ته‌كه‌یان ڕفاند، گه‌نجێكی ئێزدی ئێمه‌یان كوشت بۆ ئه‌وه‌ی ئاژاوه دروست بێت و ئامانجی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه ئاژاوه له نێوان كورد و عه‌ره‌ب به‌رپا ببێت ".
ئاماژەی بەوەشدا: "ئێمه ئاگاداری به‌رپرسانی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه‌مان له ناوچه‌كه كردووەته‌وه، كه جارێكی تر به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكه‌ین، ئه‌و جۆره كارانه ئه‌نجام بده‌نه‌وه و هه‌ردوو ئافره‌ته رفێنراوه‌كه‌شمان له ده‌ستیان ده‌رهێنا و ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كانیانمان كرده‌وه".
تا ئێستا سەبارەت بەم لێدوانەی قاسم شەشۆ، یەپەگە‌و پەكەكە هیچ كاردانەوەیەكیان نەبووە.
PM:04:03:28/01/2015