لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی تەلەفیزیۆنی{CNN} ئەمریکی لویس فیگۆی پۆرتوگالی و یاریزانی پیشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدو بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕایگەیاند کە خۆی بۆ سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی فیفا کاندید دەکات و دەبێتە ڕکابەری سیپ پلاتەری سەرۆکی ئێستای فیفا.
لە ئێستادا چەند پاڵێوراوێک بۆ ئەو پۆستە دیاری کراون کە ئەوانیش هەریەکە لە سەرۆکی ئێستای فیفا ، سیپ پلاتەرو ، مایکل ڤاندێر براگی هۆڵەندی و عەلی بن حسەینی ئەردەنی و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا داڤید جینۆلا"یە کە دەیانەوێت سەرۆکایەتی فیفا بکەن.
ئا/ شاهۆ فایق