بەهۆی تەقینەوەیەك 4 پێشمەرگە شەهیدو برینداربوون
بەیانی ئەمرۆ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك بەهێزەكانی پێشمەرگە لە خورماتو، پێشمەرگەیەك شەهید بوو و سێ پێشمەرگەی دیكەش برینداربوون.
سەرچاوەیەك لەهێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە بە سپی میدیای راگەیاند سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە سەر رێگای شارۆچكەی خورماتو - زەرگە بۆمبێكی چێنراوە بە ئۆتۆمبیلی هێزەكانی پێشمەرگە تەقییەوەو بەهۆیەوە پێشمەرگەیەك شەهید بوو و سێ پێشمەرگەی دیكەش برینداربوون.
AM:10:13:29/01/2015