"بڕیار لەسەر بودجەی عێراق دەدرێت، لایەنەکان رێککەوتن"

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەحمەد حاجی رەشید رایگەیاند " سەرجەم لایەنەکانی لەسەر بوودجە رێککەوتن و هیچ کێشیەک نەماوە، ئەو پرسانەی لەگەڵ کوردیشدا کێشەی لەسەر بوو، چارەسەر کران".

ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری عێراق لەسەر لیستی کۆمەڵی ئیسلامی بە سپی میدیای راگەیاند : دوو پرس کە یەکێکیان تایبەت بوو بە کوردو پرسی دەرهێنانی نەوت، لەگەڵ پرسی حەشدی شەعبی نێوان شیعەو سونە چارەسەر کران".

ناوبراو وتی" لەسەر پرسی ئەو بڕە نەوتەی هەرێم خۆی بەرهەمی دێنێت لەسەرو ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکەی کەرۆژانە بەرهەمدەهێنرێت و لە رێگای سۆمۆ دەفرۆشرێت، ئەو بڕە زیادەیە هەرچەند بێت لە پرۆژە یاسای بوودجەدا وا رێککەوتین لەسەری کە داهاتی ئەو نەوتە بدرێت بەو قەرزە کەڵەکەبووەی لەسەر هەرێمە، بەڵام لەژێر چاودێری دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمدا".

ئەو پەرلەمانتارە وتی " لەسەر پرسی حەشدی شەعبیش لایەنەکان رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە لەهەر پارێزگایەکەی لە ٥% بکرێن بە حەشدی شەعبی و حکومەتیش بوودجەی بۆ دابین بکات".

  



PM:04:28:29/01/2015